ڤیاڕیاڵ ئیدارەی ریاڵ مەدرید نیگەران دەكات

08/10/2020 وەرزش

نەوا
سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا بڵاویانكردوەتەوە، بەهۆی ئەوەی چەند خولەكێكی كەم لە یارییەكاندا بەشداری پێدەكرێت، ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانن و بیر لەوەدەكەنەوە كۆبۆ لە یانەی ڤیاڕیاڵ وەربگرنەوە، كە بە خواستن لەو یانەیەیە.
سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەكردوە، ئیدارەی ریاڵ مەدرید پێیانوابوە ناردنی كۆبۆی ژاپۆنی بە خواستن بۆ یانەی ڤیاڕیاڵ سودی زۆری بۆ یاریزانە لاوەكە دەبێت. بەڵام لەئێستادا ئیدارەی ریاڵ نیگەرانە، چونكە زۆر كەم یاری بە كۆبۆ دەكرێت و بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی پێنابەسترێت و "ئونای ئێمری" راهێنەری ڤیاڕیاڵ پێی وایە پێویست ناكات پشتی پێ ببەستێت.
لەبەر ئەو هۆكارە یانەی ریاڵا بیر لەوەدەكاتەوە گرێبەستی خواستنەكەی كۆبۆ بشكێنێت و یانەیەكی دیكەی بۆ بدۆزێتەوە، كە لەوانەیە ریاڵ سۆسیداد بێت، هەروەك وەرزی پێشوو "لۆنین"ی گۆڵپارێزی بەخواستن دا بە ڤەلەد وەلید و بەشێوەیەكی سەرەكی یاری دەكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group