نه‌وا
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا، چاكبونه‌وه‌ش خێراتر و زیاتر بوه.
تا به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی worldometers، گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 39 ملیۆن و 587 هه‌زار، به‌ڵام چاكبونه‌وه‌ش زیادی كردوه و گه‌یشتوه‌ته سه‌رو 29 ملیۆن و 658 هه‌زار كه‌س.
له‌نێوان توشبوان و چاكبونه‌وه‌ش له په‌تاكه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ملیۆنێك و 109 هه‌زار و 140 كه‌س.
ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له لیستی توشبواندا ده‌بینرێت، كه له 8 ملیۆن و 288 هه‌زار كه‌س زیاتره، گیانله‌ده‌ستدانیش له سه‌روو 223 هه‌زار و 600 كه‌سه‌وه‌یه، به‌ڵام له چاكبونه‌وه‌دا هیندستان پێشی كه‌وتوه و ئه‌مریكا بوه‌ته دووه‌م وڵات له‌و روه‌وه.