پۆمپیۆ دەستوەردانەكانی توركیا لە شەڕی ناگۆرنۆ "بەرمیلە باروت"ە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا
ئەمریكاش چوە ریزی ئەو وڵاتانەی هۆشداری لە دەستوەردانی توركیا دەدەن لە شەڕی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ، هیواخوازیشە ئەرمینییەكان بتوانن بەرگریی لەخۆیان بكەن بەرانبەر بە هێرشی ئازەرییەكان.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ "h"، كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش دەقەكەی بڵاوكردووەتەوە، قسەی لەسەر شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان كردووە لە هەرێمی ناگۆرنۆ، رایگەیاندوە، توركیا دەستیخستوەتە ناو شەڕەكە و پێویستییەكانی ئازەربایجان دابیندەكات، ئەوەش ئاگری شەڕەكە خۆشتر دەكات، بۆیە دەستوەردانی توركیای لە ململانێكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و هاتنە ناوەوەی لایەنی سێیەمی بە مەترسی و بەرمیلە باروت وەسفكرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشی باشبوو ئەو ململانێیە لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆی ئاشتییانە چارەسەربكرێت، نەك بە شەڕ و پێكدادان.
پۆمپیۆ هیواشیخواستوە "ئەرمەنییەكان بتوانن بەرانبەر ئەوەی ئازەرییەكان دەیكەن، بەرگری لەخۆیان بكەن، وە هەردوو لایەن پابەند بن بە ئاگربەست و لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و هەوڵی چارەسەری ئەو پرسە مێژوییە ئاڵۆزە بدەن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group