نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردودا هه‌واڵگری سوپای عیراق ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بارێك ده‌رمانی قاچاخی ئاشكراكرد، گومركی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌رمانانه له وڵاته‌كه‌ی دروست نه‌كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی گومركی ئێران ئه‌و ده‌رمانانه له لایه‌ن بازرگانانی عیراقیه‌وه له وڵاتانی تره‌وه هاورده‌كراون و ته‌نها له رێگه‌ی ئێرانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، بازرگانه‌كانی عیراق ده‌رمانه‌كانیان له توركیا، ئیمارت، هیندستان و چه‌ند وڵاتێكی تره‌وه كڕیوه و هیچ یه‌ك له‌و ده‌رمانانه دروست كراوی ئێران نین.
هه‌واڵگری عیراق رونیكردبوه‌وه، 19 بارهه‌ڵگر ده‌رمان كه گه‌وره‌ترین باری ده‌رمانی قاچاخ بووه له دیاله ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ده‌رمانه‌كان له‌ئێرانه‌وه براونه‌ته عیراق.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی له ناوخۆی ئێران دروستكردبوو، به‌و پێیه‌ی به‌رده‌وام كاربه‌ده‌ستانی تاران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه ناتوانن ده‌رمان هاورده بكه‌ن و به‌شێك له ره‌خنه‌گرانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو، ئه‌گه‌ر ئێران ناتوانێت ده‌رمان هاورده بكات، "بۆچی به قاچاخ ده‌رمان ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات؟".