بانكێكی عێراقی: ژنی دوەم بێنە و 10 ملیۆن پێشینە وەرگرە

21/10/2020 هەمەڕەنگ

نەوا

بانكی رەشیدی عێراقی بڵاویكردەوە، هەركەس بۆ جاری دوەم ژن بهێنێت، بەمەرجێك بۆ ژنی یەكەم پێشینەی وەرنەگرتبێت، ئەوا 10 ملیۆن دینار پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێتێ‌.
بانكی رەشید لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، بڕیاریداوە پێشینەی هاوسەرگیری بدات بەو فەرمانبەرانەی، كە بۆ جاری دوەم هاوسەرگیری دەكەن، بەمەرجێك بۆ هاوسەری یەكەمی پێشینەی وەرنەگرتبێت.
رونیشكراوەتەوە، پێشینەكە بە سەرجەم فەرمانبەران دەدرێت، جا شوێنی نیشتەجێبونی هەر كوێیەك بێت، بە مەرجێك خزمەتی لە دوو ساڵ كەمتر نەبێت، هەروەها كەفیلێكیش پێویستە، كە فەرمانبەری هەمیشەیی بێت.
بانكە عیراقییەكەبڕی پێشینەكەشی ئاشكراكردووە، كە 10 ملیۆن دیناری عێراقییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group