نه‌وا
حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده ره‌خنه‌ی توندی له بڕیاری بانكی ره‌شید گرت بۆ به پێدانی 10 ملیۆن دینار به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنن و رایگه‌یاند، ژن كاڵا نییه كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت.
فه‌تلاوی باسی له‌وه‌شكرد، شوره‌ییه بانكێكی حكومی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌ربكات و به فه‌رمانبه‌ران رابگه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنێت، 10 ملیۆن دیناری وه‌ك پێشینه پێ ده‌دات.
رۆژی چوارشه‌ممه بانكی ره‌شیدی عیراق رایگه‌یاند، پێشینه 10 ملیۆن دینارییه‌كه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره خێزاندارانهی كه ده‌یانه‌وێت ژنی دووه‌م بهێنن.
بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ندێك له پیاوان پێشوازییان لێ‌كرد و به‌شێك له داكۆكیكارانی كافهكانی ژنان به‌توندی دژی وه‌ستانه‌وه.