لێكۆڵینەوەیەكی ورد 7 شوێن دیاریدەكات زۆرترین ڤایرۆسیان تێدا كۆدەبێتەوە

22/10/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی لێكۆڵینەوەی نوێی وردی ئەمریكی،7 شوێن زۆرترین رێژەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا كۆدەبێتەوە، لە دیاریترینیان پارە و شاشەی مۆبایل.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانایانی دەستەی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەكان لە ئەمریكا كە گۆڤاری "فایرۆلۆجی جۆرناڵ"ی زانستی بڵاویكردوەتەوە، ڤایرۆس بە گشتی بە هەمو روەكانەوە دەنوسێت و چاوەڕێی تەواوكردنی گەشتەكەیەتی، بەڵام 7 روو مەترسیدارترینن و ژمارەیەكی زۆر ڤایرۆسیان لەسەر كۆدەبێتەوە.
ئەوەش هاتوە، ئەوانیش سەر شاشەی مۆبایل و ئەو شاشانەی لە رێگەی دەستلێدانەوە كاردەكەن، هەروەها لەسەر جامی هۆكارەكانی گواستنەوە، سێیەمیش لەسەر دوگمەی بانكە ئالیەكان "ATM".
رونیشكراوەتەوە، راخەرەكانی ناو ماڵ وەك فەرش و كومبار و پەردەكانیش یەكێكی ترن لەو ناوچانەی ڤایرۆسی زۆریان لەسەر كۆدەبێتەوە، هەروەها سەر ئەرزی ژورەكانی چاودێری نەخۆشخانە و نۆرینگەكان و سەر روی ئەرزی چێشتخانەكان، ئەوەش سەرەڕای دراوە كاغەزەكان.
لە لێكۆڵینەوەكەدا تەئكیدیش كراوەتەوە، لەناو هەمو ئەوانەشدا سەر روی دراو ئەو ناوچەیە ڤایرۆس بۆ ماوەیەكی زۆر تێیدا دەژی لەوانەیە بگاتە 28 رۆژ لە گەرمی 20 پلەدا بۆیە مەترسیدارترینە، شاشەی مۆبایلەكانیش لە پلەی دوەمدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group