نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لە بایدن و هاریس دەكەن

08/11/2020 جیهان

نەوا
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن و كامالا هاریس دەكەن، هەردووكیان جەخت لە بەردەوامیی پێكەوەكاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا دەكەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەرەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستە كردووە، دەڵێت، "لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراو و كامالا هاریس جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراو دەكەم بە بۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا"، دەشڵێت، "هیوادارین بەیەكەوە كاربكەین بۆئەوەی هاوبەشی و پەیوەندییە دوولایەنەكانمان بەهێزتر بكەین."
لای خۆیەوە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە"، بەهەمانشێوە لە تویتەرەوە پیرۆزبایی سەركەوتنی لە بایدن و جێگرەكەی كردوە، سەركەوتنەكەیانی بە مێژوویی وەسفكردوە، نوسیویەتی، "دەخوازین بەردەوامی بدەین بە هەماهەنگییە نزیكەكەمان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانمان لە شەڕی دژی داعش و بنیادنانی داهاتویەكی باشتر بۆ سورییەكان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group