نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، پێویسته وڵاته‌كه‌ی له هه‌ر دانوستانێكی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران به‌شداری پێبكرێت.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه به كه‌ناڵی سی ئێن بی سی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه، له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی وڵاتانی زلهێز له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته پێویسته ریازیش به‌شدار بێت.
وتیشی، دانوستانێكی له‌و جۆره نابێت ته‌نها له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تارانه‌وه بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزانه‌ی ئێران له ناوچه‌كه و كۆتاییهێنان به ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌خۆ بگرێت.
ساڵی 2015 شه‌ش وڵاتی ئه‌مریكا، روسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه به كۆمه‌ڵی پێنج كۆ یه‌ك ناسراون رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی تاران چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی سنور دار بكات.
ساڵی 2018 ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و سزای قورسی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا باس له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كرێت.