نه‌وا
كوشتنی موحسین فه‌خریزاده زانای بواری ئه‌تۆمیی ئێران ده‌خرێته ئه‌ستۆی ئیسرائیل و به‌رپرسێكی پێشوی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش پێیوایه ئه‌و روداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمیی تاران دروستده‌كات.
وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئیسرائیل پێیانوایه موحسین فه‌خریزاده ئه‌ندازیاری به‌رنامه ئه‌تۆمییه نهێنییه‌كه‌ی ئێرانه، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێرانیش به‌ڵێنی داوه كاره‌كانی زاناكه به‌رده‌وام بن.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌عفه‌ر حامیدی سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسی پێشووی سكرتارییه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا پێی وانییه ئێران بتوانێت تۆڵه بكاته‌وه و ده‌ڵێت "ره‌نگه له رێگای حزبوڵڵای لوبنانه‌وه یان له رێگای حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه چوار پێنج ته‌قه له ناوه‌نده نه‌وتییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیه بكات یان چوار پێنج ته‌قه له سنوری ئیسرائیل بكات، به‌ڵام ئێران له‌و توانایه‌دا نابینم بتوانێت موشه‌كێك ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل بكات".
سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێرانیش، جه‌عفه‌ر حامدی وتویه‌تی "پرۆگرامه‌كه بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی كاره‌با و خۆشگوزه‌رانی نییه هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه، هه‌ربۆیه پرۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران بوه‌ته نیگه‌رانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، كوشتنی موحسین فه‌خریزاده‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كه به‌جێده‌هێڵێت".