نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به فه‌رمی روسیا به ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرشی رێكخراوی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی تۆمه‌تبار كرد.
مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، هاككه‌ره روسه‌كان چه‌ندین هێرشی ئه‌لیكترۆنیان كردوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه و وه‌زاره‌ته گرنگه‌كانی ئه‌مریكا.
وتیشی، هێرشبه‌ره‌كان له رێگه‌ی جێگیركردنی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه له تۆڕی ئه‌و دامه‌زراوانه، هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی كۆد و پاسوۆرده‌كانیان داوه و راشیگه‌یاند، به‌شێك له زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و هێرشانه به نهێنی ده‌هێڵنه‌وه.
پێشتر میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردبوه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كانی گه‌نجینه، بازرگانی، ئاسایشی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌واڵگری نیشتمانی و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی ئه‌لیكترۆنی روسه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزخانه‌ی روسیا له واشنتۆن به توندی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردبوه‌وه.