پێشوەختە ئاهەنگی گێڕا بەڵام ئەنجامەكە هەڵگەڕایەوە!

26/12/2020 وەرزش

نەوا
شۆفێرێكی بەرازیلی بەناوی ئەندریە ڤیریسیمۆ لە چوارچێوەی پێشبڕكێی "سوپەر بایك بەرازیل" بەشێوەیەكی ساویلكانە دەدۆڕێت و نازناوی یەكەمیی لەدەستدەدات.
ئەو شۆفێرە بەرازیلییە لە پێشبڕكێكەدا پێش هەموان كەوت و لە دوا مەترەكانی ستەیجەكەدا بە تەنها مایەوە، بۆیە خێرایی ماتۆڕەكە هێواش كردەوە و وەك پاڵەوان دەستی بەرزكردەوە، بەڵام هەر ئەوەندەی زانی ركابەرەكانی لێی نزیكبونەوە و هەندێكیان پێشیكەوتن، هەرچەندە هەوڵیدا هەڵەكەی چاكبكاتەوە، بەڵام هیچ سودێكی نەبو.
لە پاش تەواوبونی پێشبڕكێكە، ڤیریسیمۆی ماتۆڕسواری بەرازیلی بۆ تۆڕی تەلەفزیۆنی "سكای نیوز"ی بەریتانی وتویەتی "هەوڵمدا سەرلەنوێ خێرایی ماتۆڕەكەم زیاد بكەمەوە كاتێك شۆفێرەكانی دیكەم بینی و لێمنزیكبونەوە، بەڵام ماتۆڕەكەم وەڵامدانەوەی نەبو، نەمتوانی خێراییەكەم زیاتر بكەمەوە".
ئەو شۆفێرە دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێت و وتویەتی "لەگەڵ تیمەكەم ئاهەنگم دەگێڕا و ئەوەی رویدا لە خەیاڵمدا نەبو، هەڵەیەكی گەورەم كرد".
سەرەڕای ئەو دۆڕاندنەی لەسەر ستەیجی گویانی، بەڵام ڤیریسیمۆ لە ریزبەندیی ئەمساڵی پاڵەوانێتیی "سوپەر بایك ئیڤۆلۆشن" هەر لە پلەی یەكەمیدا مایەوە و نازناوی ئەمساڵیشی بەدەستهێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group