نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 840 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و 5 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/1/2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، 840 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌كۆرۆنا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 597 هه‌زار و 33 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 5 تووشبوو له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان تائێستا گه‌یشتۆته 12 هه‌زار و 829 كه‌س.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 929 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا 541 هه‌زار و 746 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه.