دكتۆر هێرش: مەترسی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا نوێكە لە هەرێم هەیە

03/01/2021

نەوا
دكتۆر هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەسلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی، مەترسی بڵاوبونەوەی نەوە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی هەیە.
دكتۆر هێرش حەیدەر بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاندوە: هەرێمی كوردستان بەدەرنابێت لەمەترسی بڵاوبونەوەی  ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا، چونكە ڤایرۆسەكە گەیشتوەتە وڵاتانی دراوسێمان.
باسی لەوەشكردوە:ڤایرۆسە نوێیەكە لە ڤایرۆسەكەی پێشوو مەترسیدارتر نیە، بەڵام خێراتر بڵاودەبێتەوە و پێویستە هاووڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن.
سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەسلێمانی هێمای بۆ ئەوەشكردوە: هەمان پرۆتۆكۆڵ كە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكارهاتوە دەتوانرێت بۆ نەوەنوێیەكەی ڤایرۆسەكە بەكاربهێنرێت، مەترسی لەسەر نەخۆش نیە بەڵام پێویستە هاووڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن تا كەمترین زیانیان بەربكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group