نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: یەمەنییەكان تەنها برسی نین به‌ڵكوو لە برسا دەمرن

11/01/2021 جیهان

نه‌وا
ڤانێسا هیگوێنین، وتەبێژی نووسینگەی بەڕێوەبردنی كاروباری مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند كە قەیرانی مرۆیی یەمەن خراپترینی جیهانە و وتی: ''هیچ كاتێك كەمی خواردن ئەوەندە خراپ نەبووە. یەمەنییەكان تەنها 'برسی نین'، ئەوان لە برسا دەمرن. لە ئێستادا له‌ یه‌مه‌ن 13.5 ملیۆن كەس لە ژێر مەترسی مردندان لە برسا".هیگوێنین، لە لێدوانێكیدا باسی دۆخی مرۆیی لە یەمەن كرد و وتی: "قەیرانی مرۆیی لە یەمەن بەردەوامە لەوەی كە خراپترینی جیهان بێت" و جەختی لەوەش كردەوە كە لەو وڵاتەی كە كۆی گشتیی ژمارەی دانیشتوانی 30.5 ملیۆن كه‌سه‌، سەدا 80 (24.3ملیۆن) كەسی پێویستی بە هاوكاری مرۆیی و پاراستنە.
هیگوێنین، داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كر كە پاڵپشتی سندووقەكانی هاوكاری مرۆیی بكەن كە بۆ یەمەن دیاریكراوە و بانگەوازی كۆتاییهێنانی توندوتیژی لە وڵاتەكە كرد و وتی: "لە ئێستادا رێگرتن لە برسێتی لە پێشینەترە. پێویستە بۆ رێگرتن لە برسێتی هەركەسە و ئەوەی لە دەستی دێت بیكات. هیچ كاتێك كەمی خواردن ئەوەندە خراپ نەبووە. یەمەنییەكان تەنها 'برسی نین'، ئەوان لە برسا دەمرن. لە 
وتەبێژی نووسینگەی بەڕێوەبردنی كاروباری مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكان باسی له‌وه‌شكرد، چەند ناوچەیەكی وڵاتەكە لە ئێستادا لە چوار منداڵ دا، یەكێكیان تووشی برسێتی قورس بووە. چۆن برسێتی یەمەن رادەگرین، باش دەزانین چونكە پێش دوو ساڵ جیهان هاوكاریكردنی هەڵبژارد و سەركەوتین".
راشیگه‌یاند: " ئەوەی كۆتایی بە قەیرانی یەمەن دەهێنێت، چارەسەری سیاسییە. لە هەمان كاتدا، یەمەن بۆ ئابوورییه‌ تێكشكاوەكەی پێویستی بە پاڵپشتییەكی متمانەپێكراو هەیە. هاوكات بۆ ئەوەی ملیۆنان كەس لەسەر لە ژیان بمێنێت پێویستیان بە هاوكاری مرۆییە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group