سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: خۆڕاگری گەلی ئێران ئاسایشی وڵاتەكە دابین دەكات

25 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی بژاردەی تۆكمەی هەیە و لە یەك كاتدا بە ژیرییەوە شەڕ دەكات و لە كاتی گونجاوشدا بە پێگەیەكی بەهێزەوە دانوستان دەكات.
محەممەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە وتارێكدا لە دانیشتنی پەرلەماندا رایگەیاند، خۆڕاگری گەلی ئێران ئاسایشی وڵاتەكە دابین دەكات ، ئەم خۆڕاگرییە بە داڕشتنی سیستمی نوێ بۆ ناوچەكە و جیهان، دەرفەتی نوێ لە بواری ئابووری و ستراتیژی دەڕەخسێنێت، قالیباف وتیشی، خۆڕاگریی بەنرخ و مێژوویی خەڵك، ئێران دەگەیەنێتە ئاستێكی نوێ لە دەسەڵات و گەشەسەندن.
سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە كردەوە، بڕوایان وایە دووانەی شەڕ یان دانوستان شتێكی راستەقینە نییە، بەڵكو دەبێت هەم شەڕ بكرێت و هەم دانوستان، باسی لەوەشكرد، پێویستە ژیرانە و بە دەسەڵاتەوە شەڕ بكەن، لە كاتی گونجاویشدا بە دانایی و پێگەیەكی بەهێزەوە دانوستان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group