عیراق.. چوار تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

13/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا چوار تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ته‌ندروستی عیراق، 867 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون كه‌ زۆرینه‌یان له‌ به‌غدا بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌زار و 992 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تائێستا له‌ عێراق 605 هه‌زار و 416 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون، كه‌ رێژه‌ی 92.9%ی تووشبوان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 12 هه‌زار و 915 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group