نه‌وا
له‌یه‌كه‌م وته‌یدا له‌كۆشكى سپیه‌وه سه‌رۆكى نوێى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد ئیمزاى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فه‌رمان كردوه یه‌كێك له‌وانه هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك له وڵاته ئیسلامیه‌كان بۆ گه‌شتكردن بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا.
جۆ بایدن له وته‌كه‌یدا رونیكرده‌وه ، ئیمزاى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڕیار كردوه له‌وانه گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و رێكه‌وتنى پاریس بۆ كه‌شوهه‌وا و راگرتنى دروستكردنى دیوارێك له‌سه‌ر سنور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه له‌سه‌ر گه‌شتكردنى هاوڵاتیانى هه‌ندێك له وڵاته ئیسلامیه‌كان بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا .
دوێنێ چوارشه‌ممه جۆ بایدن وه‌ك 46ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو ، پاشان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دیموكراسی له ئه‌مریكا قۆناغی ناهه‌مواری تێپه‌ڕاندووه.
وتیشی، دوو سه‌ده‌یه توندوتیژی پێش ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریكا رووینه‌داوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانێكدا كۆبوونه‌ته‌وه و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕن، كه پێش چه‌ند رۆژێك توندوتیژی و پشێوی تیایدا هاته ئاراوه.