مێسی وانەی زمانی فەرەنسی وەردەگرێت: رودەكاتە پاریس سانجێرمان؟

26/01/2021 وەرزش

نەوا-
بەرنامەیەكی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشكرایكرد: لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنە و خێزانەكەی وانەی زمانی فەرەنسی وەردەگرن، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ رووكردنە یانەیەكی ئەو وڵاتە.
لەماوەی چەند ساڵی رابردودا پەیوەندییەكانی یانەی بەرشەلۆنە و مێسی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە باش نین و چەند جارێكیش نزیك بوو لە جێهێشتنی ئیسپانیا و بەشێوەیەكی سەرەكیش ناوی بە هەردوو یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە دەبەستێرێتەوە.
لای خۆیەوە بەرنامەی "شیرنگیتۆ"ی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشكرایكردوە: مێسی و خێزانەكەی دەستیان كردوە بە وەرگرتنی وانە لە زمانی فەرەنسیدا، ئەوەش ئامادەكارییەكە بۆ هەنگاوی داهاتوی مێسی.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، پاریس سانجێرمان دەیەوێت جارێكی تر مێسی و "نیمار داسیلڤا"ی بەڕازیلی یەكبخاتەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group