دارێك دۆزرایەوە كە تەمەنی 20 ملیۆن ساڵە

27/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی یۆنانی دارێكیان دۆزیەوە كە تەمەنی 20 ملیۆن ساڵە و بە بەرد بوە و تائێستاش لق و رەگەكانی پارێزراون.
نیكۆس زوروس زانای مێژوی سروشت لە یۆنان ئاماژەی بەوەداوە: لەكاتی كاركردن لەیەكێك لە رێگەكان لە نزیك دارستانێكی كۆن، دارێكی بە بەردبویان دۆزیوەتەوە كە تەمەنی 20 ملیۆن ساڵە.
رونیشكراوەتەوە: دارەكە لە دورگەیەك لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دۆزراوەتەوە و گواستویانەتەوە بۆ پێگەیەكی تر، ئەوەش یەكەم جارە دارێك بەو بارودۆخە باشە بدۆزرێتەوە كە لق و رەگەكانی بە باشی ماونەتەوە و دوای لێكۆڵینەوەی ورد دەتوانن جۆری دارەكە دیاری بكەن.
دارستانی ناوچەی "لیسبوس" كە دارەكەی تێدا دۆزراوەتەوە، روبەرەكەی زیاترە لە 155 هەزار مەتر دوجایە و بە یەكێك لە شوێنەوارەكانی جیهان دادەنرێت و بەپێی زانیاریەكان بەهۆی بوركانەوە كە پێش 20 ملیۆن ساڵ رویداوە تەواوی دارستانەكە بە بەرد بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group