كۆمان: دڵنیانیم له‌ مانه‌وه‌ى مێسى

پێش 4 هەفتە وەرزش

نه‌وا
رۆناڵد كۆمان راهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ده‌ڵێت: دڵنیانییه‌ له‌ مانه‌وه‌ى لیۆنێل مێسى ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌.
كۆمان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسى مێسى وتى: دڵنیانیم له‌ مانه‌وه‌ى مێسى له‌ به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ڵام نایه‌ته‌به‌رچاوم مێسى به‌ درێسى یانه‌یه‌كى تره‌وه‌ ببینم جگه‌ له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌.
سه‌باره‌ت به‌ به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى ئه‌مساڵیش باسى له‌وه‌كرد: به‌ده‌ستهێنانى نازناو سه‌خته‌، به‌ قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین، ركابه‌رى له‌سه‌ر جام و خولى ئیسپانى ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌س چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ ناكات ركابه‌رى ئێمه‌ بكات له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به‌ رۆشتنى لویس سوارێسى هێرشبه‌رى پێشوى یانه‌كه‌یه‌ وتى: بڕیارى جێهێشتنى به‌رشه‌لۆنه‌ بڕیارێكى هه‌ڵه‌ نه‌بوو، به‌ڵام باشتربوو رویبكردایه‌ته‌ خولى ئیتاڵى و یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئه‌و وڵاته‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group