هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ 12 رۆژدا 33 پرۆسه‌مان دژی داعش ئه‌نجامداوه‌

13/02/2021 جیهان

نه‌وا
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ زیاتر له‌ 30 پرۆسه‌یان له‌ دژی داعش له‌ عێراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ رێگریین له‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی توندوتیژی كردووه‌.
واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لێدوانێکدا رایگەیاند: لەماوەی نێوان یەک بۆ 12ی شوباتی ئەمساڵ هاوبەشەکانیان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، 33 پڕۆسەی سەربازییان لە عێراق و سوریا دژی داعش ئەنجامداوە.
وتیشی، بەهۆی ئەو پڕۆسە سەربازیەوە رێگریی لە 20 چه‌كداری داعش کراوە شوێنێکی ئارامیان هەبێت و کردەوەی توندوتیژی دژ به‌ هاوڵاتیان ئەنجامبدەن.
پێشتریش، مارۆتۆ بڵاوی کردەوە؛ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەهاوکاریی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای عێراق، لە مانگی رابردودا 68 پڕۆسەیان دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە، بەهۆیەوە 36 سەرکردە و 17 چەکداری ئەو گروپە لەناوبراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group