"هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا نییە"

58 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا نییە و بەشێوەیەكی ئاسایی خەرج دەكرێت.
عودەی عەواد سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ئەم مانگەش مووچە بە شێوەیەكی ئاسایی خەرج دەكرێت و هیچ ئاستەنگ و بەربەستێك لە بەردەمیدا نییە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لەبارەی وردبینیی لیستی مووچەخۆران لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە وتی، ئەگەر هەمان ناوی لیستەكانی پێشوو بێت و بێ گۆڕانكاری بنێردرێتەوە، بەبێ هیچ گرفتێك مووچەكان خەرج دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، دابەشكردنی مووچە بەردەوامە و هیچ گرفتێكی نییە، مووچەی ئەم ساڵی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر و پارێزراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group