نه‌وا
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته ڕابردوو و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ،له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 وه ده‌ڵێت "لێكتێگه‌یشتنی باش له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه."
وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتیشی ،یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا به‌نده به هه‌ڵوێستی لایه‌نه شیعه‌كانی عیراق كه زۆرینه‌ن له په‌رله‌مان، به‌پێی زانیارییه‌كان له ئێستاشدا زۆرینه‌ی شیعه‌كان له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و چاوه‌ڕێی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌قه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه ،ئه‌و ده‌قه‌ی ئێستا پێشنیاز كراوه و لایه‌نه شیعییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك رازین له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه كه دوای خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و حه‌قده‌ستی كۆمپانیاكان و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی، ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت.