نه‌وا
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، زیادكردنى هێزه بیانیه‌كان له‌عێراقدا ده‌بێته هۆى تێكدانى ئاسایشى ناوچه‌كه و باسى هێرشه موشه‌كیه‌كى سه‌ر هه‌ولێریش ده‌كات.
خه‌تیب زاده وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌ئاماژه‌كردن به زیادكردنى ژماره‌ى سه‌ربازانى ناتۆ له‌عێراقدا وتى، زیادبونى ژماره‌ى هێزه بیانیه‌كان له‌عێراقدا ده‌بێته هۆى تێكدانى بارى ئاسایشى ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به‌هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێریش رونیكرده‌وه، تێكدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ئێران كارێكى زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاشتى و به‌رقه‌رابونى هه‌رێمى.
وتیشى، چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت ڕه‌وشى ناوچه‌كه تێكبده‌ن و داواى له‌حكومه‌تى عێراق كرد، به‌جدى هه‌وڵى ئاشكراكردنى ڕاستیه‌كان و بكه‌رانى تاوانه‌كانى ئه‌مدواییه بدات.
(یه‌نس ستۆلتنبێرگ) ئه‌میندارى ناتۆ پێنچ شه‌ممه‌ى رابردو له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ژماره‌ى هێزه‌كانیان له‌عێراق له 500 سه‌ربازه‌وه بگه‌یننه 4 -5 هه‌زار سه‌رباز.