نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 864 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 23 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه دوو هه‌زار و 236 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
تائێستا له سه‌رتاسه‌ری عێراق 671 هه‌زار و 801 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 620 هه‌زار و 745 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 13 هه‌زار و 295 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.