نه‌وا
دوای زیادبوونی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق رێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی بڕیاریدا به زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته، به‌ڵام پێناچێت به ئاسانی ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ بچێته سه‌ر، چوونكه به‌شێك له هێزه سیاسیه‌كان هه‌ر له ئێستاوه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ، رایگەیاندبوو کە ژمارەی سەربازەکانیان لە عێراق بۆ چوار ھەزار سەرباز زیاد دەکەن.
هاوكات نوێنه‌رایه‌تی ناتۆ له عێراق باسی له‌وه‌كردبوو، هه‌ر زیادكردنێكی هێزه‌كانیان له عێراق به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وتی: "ھیشتا زووە قسە لەسەر ئەو پرسە بکرێت، چونکە تا ئێستا ژمارەیەکی ورد و دروست لەبارەی زیادکردنی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق، نییە".
تەحسین خەفاجی وتیشی: "ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، تایبەتە بە مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی عێراق و تەنھا بۆ ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی رێگه‌یان پێدراوه".
لای خۆیەوە نەعیم عەبودی ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، "زیادکردنی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق، رەت دەکەینەوە و ھاوپەیمانیی فەتح ئاگاداری نیازی حکوومەت نییە سەبارەت بە زیادکردنی ژمارەی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق".
ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانیی فەتح ئاماژەی بەوەیشداوە کە زیادکردنی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق، دەبێتە ھۆی زیادبوونی رۆڵی ئەمریکا لە عێراق و وتی:"لە په‌رله‌مان رێگە بە زیادکردنی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق نادرێت".
ساڵی 2020 و دوابه‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشێكی ئه‌مریكا له نزیك به‌غدا، په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنێكدا به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانی له وڵاته‌كه ده‌ركرد.
له دوای ئه‌و رووداوه‌وه تائێستا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و بینكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن، دواییه‌مینیان هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌له‌د بوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له رۆژانی رابردوودا.
لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی 15ی شوباتی سه‌ر هه‌ولێر كه بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه رایگه‌یاندبوو، ئه‌و هێرشه پێویستیی مانه‌وه و گرنگی به‌رده‌وامبوونی كاره‌كانی واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه سه‌لماندووه، هه‌روه‌ك پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ بڕیاری ناتۆ له باره‌ی زیادكردنی هێزه‌كانی له عێراق ده‌ربڕیبوو.