نه‌وا
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌نگال ئاشكراى كرد، هێزێكى زۆرى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو شه‌نگالدا جێگیركراوه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر شه‌نگال، شه‌ڕى نێوان توركیا و ئێران هه‌لده‌گیرسێت.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌نگال له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، په‌كه‌كه خه‌ڵكێكى زۆرى له‌شه‌نه‌گالدا كۆكردوه‌ته‌وه، و حه‌شدی شه‌عبیش كه‌سه‌ر به‌ئێرانه هێزێكی زۆری هێناوه و ئه‌گه‌ر بێت‌و توركیا هێرش بكات ده‌بێته شه‌ڕی نێوان ئێران و توركیا و ئێمه‌ش ده‌بینه قوربانی.
وتیشى، ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕ هه‌یه له‌شه‌نگالدا به‌ڵام ئه‌گه‌ر توركیا هێرشیش بكاته سه‌ر شه‌نگال، ئێمه شه‌ڕ ناكه‌ین و ته‌نها به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنا ئێمه نه‌شه‌ڕی توركیا ده‌كه‌ین نه‌شه‌ڕی عێراق، به‌ڵكو ته‌نها به‌رگری له‌خۆمان و ناوچه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا خه‌ڵكی شه‌نگال ئاسوده نین و له‌به‌رپابونى شه‌ڕێكى دیكه ده‌ترسن و به‌نیازن دووباره شاره‌كه چۆڵ بكه‌نه‌وه، ئێمه هیواداربوین ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى شه‌نگال له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی و حیزبه شیعیه‌كان ناهێڵن ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه جێبه‌جێبكرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێبكرایه ئیتر مه‌ترسى له‌سه‌ر شه‌نگال دروست نه‌ده‌بو.