ماڵپەڕێكی وەرزشی سوپرایزێك ئاشكرا دەكات: مباپێ‌ بۆ ریاڵ مەدرید

پێش 2 هەفتە وەرزش


نەوا
ماڵپەڕی Footmercato ئاشكرایكرد: مباپێ‌ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان نوێدەكاتەوە، بەڵام مەرجێك دادەنێت و ئەویش ئەوەیە كاتێك ریاڵ مەدرید توانی پارەی گرێبەستەكەی دابین بكات، رودەكاتە ئەو یانەیە.

ماڵپەڕەكە لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردوەتەوە: مباپێ‌ گرێبەستەكەی لەگەڵا یانەی پاریس سانجێرمان تا دوای 2022 نوێدەكاتەوە، بەڵام مەرجێكی تیا دەبێت.
رونیشكراوەتەوە: مەرجەكەش ئەوەیە هەركاتێك ریاڵ مەدرید توانی پارەی گرێبەستەكەی دابین بكات، ئەوا بۆند لەگەڵا ئەو یانە ئیسپانییە واژۆ دەكات، ئەوەش لەسەر بڕیاری فلۆرەنتینۆ پێرێس دەوەستێت كە كەی دەتوانێت گرێبەستی پێشكەش بكات.
ماڵپەڕەكە هێمای بۆ ئەوەشكردوە: ئەو نرخەكەی لە گرێبەستەكەی مباپێ‌ لەگەڵا یانەی پاریس سانجێرمان دادەنرێت لەنێوان 150 بۆ 200 ملیۆن یۆرۆیە، ئەوەش لەسەر رەزامەندی بەرپرسانی یانە فەرەنسیەكە وەستاوە بۆ رازی بون بەو مەرجەی مباپێ‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group