نهوا
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئەو سنوورداریانەی هەڵگرت کە دۆناڵد ترمپ سەرۆکی پێشوو، لەسەر کارتی سەوزی دانابوو، بڕیاره نوێكهش مۆڵەتی کارکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕەخسێنێت.
جۆ بایدن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سنوورداریەکانی سەر کارتی سەوز خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکات و زیان بە ئابوورییەکەی دەگەیەنێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە هەڵگرتنی سنووردارییەکانی سەر کارتی سەوز کرد و باسی لەوەیش کرد کە ئەو قەدەغەنەی لەلایەن ترەمپ-ەوە دانرابوون بەربەستبوون لەبەردەم کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندنی خێزانەکان.
ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ له كاتی واژۆكردنی بڕیاری سنورداركردنی پێدانی كارتی سهوز و ڤیزا به كرێكارانی بیانی رایگهیاندبوو، بڕیارهكه له بهرژهوهندی كرێكارانی ئهمریكیدایه كه به هۆی پهتای كۆرۆناوه بێكاربوون.