به‌ندكراوێك به‌ بڕی 500 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌

04/03/2021 هەمەڕەنگ

نه‌وا

لە ئەمریکا، دادگا بڕیاریدا کە ویلایەتی میسیسیپی بڕی 500 هەزار دۆلار وەک قەرەبوو بداتە کورتیس فلاوەرس هاووڵاتی رەشپێست، لە پای ئەوەی زیاتر لە 22 ساڵ بە ناڕەوا بەندکراوە.
دادگای باڵای ئەمریکا لە ساڵی 2019دا، بڕیاری ئازادکردنی بۆ کورتیس فلاوەرس دەرکرد.
کورتیس فلاوەرس لە ساڵی 2020دا، بەهۆی ئەوەی بە نایاسایی بەندکراوە سکاڵای تۆمارکرد و داوای کرد قەرەبوو بکرێتەوە. دادگاش بڕیارەکەی ویلایەتی میسیسیپی بە ناڕەوا لە قەڵەمدا و بڕیاریدا کە بڕی 500 هەزار دۆلار وەک قەرەبوو بدات بە ناوبراو.
هەروەها دادگا بڕیاریدا کە 50 هەزار دۆلاریش بدرێتە پارێزەرانی کورتیس فلاوەرس وەک تێچووی بریکارەکەیان.
کورتیس فلاوەرس لە ساڵی 1996دا، وەک بەرپرس لە کوژرانی چوار کەس لەنێو کۆگایەکی مۆبیلیاتدا لە قەزای وینۆنا دەستبەسەرکرا و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرابوو.
بەپێی یاساکانی ویلایەتەکە، لانیکەم بڕی 500 هەزار دۆلار قەرەبوو دەدرێتە ئەو بەندیانەی دەردەکەوێت بە ناڕەوا بەندکراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group