پیاوانی چین بەرەو مێینەیی دەچن: وانەی پیاوەتی لە پرۆگرامی خوێندندا دادەنرێت

09/03/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
حكومەتی چین بەنیازە وانەی "پیاوەتی" بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاد بكات، ئەوەش دوای ئەوەی هەست بەوە كراوە، نەوەی نێرینەی ئێستا لەو وڵاتە زیاتر بەرەو مێینەیی دەچن و زیاد لە پێویست هەستیار و شەرمنن.
تۆڕی NBC Newsی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە: بەرپرسانی چین ئاماژەیان بەوەداوە كە هەست بەوە دەكەن نەوەی ئێستای نێرینە لە چین زیاتر بەرەو مێینەیی دەچن و زیاد لە پێویست هەستیار و شەرمنن، بۆیە پێشنیار كراوە كە پلانی "هاندانی پیاوەتی" لەپرۆگرامەكانی خوێندن دابنرێت.
ئەوەش هاتوە، وەزارەتی فێركردنی چین پلانی "گەشەپێدانی پیاوەتی" لای خوێندكارانی باخچەكانی ساوایان و خوێندنگا ناوەندیەكان جێبەجێ دەكات، ئەوەش خۆی لە دابینكرن و راهێنانی مامۆستای زیاتری وانەكانی وەرزش دەبینێتەوە رۆشنبیر كردنی وەرزشی ناچاری دەبێت.
رونیشكراوەتەوە: پلانەكە دوای ئەو هۆشداریە دێت كە "سی زیفو" گەورە راوێژكاری سیاسی چین هۆشداریی دا لەوەی كە گەلی چین بەدەست "قەیرانی پیاوەتی" نیشتمانییەوە دەناڵێنێت و مامۆستایانی ژن و خانمانی ماڵەوە گەنجە چینییەكانیان تێكداوە، ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتە بەر ئەوا بەم نزیكانە گەنجان دەبن بە كەسانی هەستیار و شەرمن و نێرەموك، چارەسەركردنی ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی چینەوە هەیە و بە مێینەكردنی گەنجان هەڕەشەیە لەسەر مانەوە و گەشەپێدانی چین.
بەپێی ئامارەكان، ژمارەی دانیشتوانی چین گەیشتوەتە یەك ملیار و 400 ملیۆن كەس و ژمارەی رەگەزی مێینە 37 ملیۆنی لە رەگەزی پیاو زیاترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group