گینیس ئاهەنگ بۆ كیسەڵێك دەگێرێت

25/03/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
كتێبی گینیس بۆ ژمارەی پێوانەیی، ئاهەنگ بۆ بەتەمەنترین كیسەڵ لەسەر روی زەوی دەگێڕێت كە ناوی جۆناسانە و تەمەنی 188 ساڵە.
تیمی كتێبی گینیس بۆ ژمارەی پێوانەیی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك چەند وێنەیەكی كیسەڵەكەی بڵاوكردوەتەوە و نوسیوێتی، ئەم كیسەڵە ناوی جۆناسانە و بەتەمەنترین ئاژەڵە لە جیهاندا و تەمەنی 188 ساڵە و ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە.
رونیشیكردەوە، جۆناسان لە دورگەی سانت هێلینای باشوری ئۆقیانوسی ئەتڵەسی دەژی و پێدەچێت ساڵی 1882 لەدایك بوبێت و شەڕی جیهانی یەكەم و دووەم و شۆڕشی روسیا و 7 پادشای بەریتانیا و 40 سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكای بەڕێخستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group