سەرۆكی پەرلەمان: ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشێدایە

16/04/2021

نەوا
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشێ دایە، باس لەوەشدەكات،"متمانەی فیعلی بە دەسەڵاتی دادوەری و بە دادگا لە هەرێمی كوردستان هەبووایە كەس نەیدەتوانی گومان بخاتە سەر بڕیاری دادگا بە زیندانیكردن یان بە حكومدانی ئەو راگیراوانی بادینان ".
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، ئازادی رادەربڕین لەهەرێمی كوردستان، لەناو حزبەكان و تەنانەت لەناو خێزانیشدا لەپاشەكشەدایە و ئەوەش بەشێكی پەیوەندی بە میدیا و بەشێكی دیكەشی پەیوەندی بە دەسەڵاتی سیاسیەوە هەیە، هەندێك میدیاش پاساو دەدەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی دەست بۆ ئازادییەكانیش ببات.
باسی لەوەشكرد، ئەگەر "متمانەی فیعلی بە دەسەڵاتی دادوەری و بە دادگا لە هەرێمی كوردستان هەبووایە كەس نەیدەتوانی گومان بخاتە سەر بڕیاری دادگا بە زیندانیكردن یان بە حكومدانی راگیراوانی بادینان ".
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رونیشیكردەوە، دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان كە دەیان نیشانەی پرسیاری لەسەرە وەكو چۆن نیشانەی پرسیار لەسەر پەرلەمان، وەك چۆن نیشانەی پرسیار لەسەر حكومەتە ،نیشانەی پرسیار لەسەر میدیایە لەسەر كۆمەڵی مەدەنییە لەسەر هەموو دامەزراوەكانی ترە جێی داخە من وا دەڵێم بەڵام ئەوە دادگایە یان دەسەڵاتی دادوەرییە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بۆخۆی ئەم بێ متمانەیەیی بەرامبەری دروست بووە بۆ خۆی جارێكی تر لە نێوان خۆی و هاوڵاتیاندا دروست بكاتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group