16 هەزار ڤاكسینی تر دەگاتە سلێمانی

پێش 2 هەفتە

نەوا-
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد: هەفتەی داهاتو نزیكەی 16 هەزار ڤاكسینی تر دەگاتە سلێمانی و زیاتر لە 10 هەزار كەسیش ڤاكسینیان وەرگرتوە.
د. سەباح هەورامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: هاوڵاتیان پێشوازییەكی باشیان لە خۆكوتان كردوە و زیاتر لە 10 هەزار كەس تا ئێستا خۆیان كوتاوە، هەفتەی داهاتوش 16 هەزار ڤاكسینی تر دەگاتە سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشدا: 32 بنكەی كوتان لە پارێزگای سلێمانی بۆ هاوڵاتیان دابینكراوە كە 11 بنكەیان لەناو شاری سلێمانیدایە و تا ئێستا سێ جۆر ڤاكسینی چینی و بەریتانی و ئەمریكی گەیشتوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەكات: بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ ڤاكسین بەكاربهێنن، جەختلەوەشدەكاتەوە كە هەر كەسێكیش دوای كۆتان نیشانەی هەبو جێی مەترسی نییە.

د. سەباح هەورامی سەبارەت بە دابەشكردنی پێكوتەی كۆرۆنا وتی: سەرەتا بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەكاردەهێنرێت و پاشان بۆ هاووڵاتیان بە تایبەتی ئەوانەی كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لەدوای كوتانی پێكوتە تۆمار نەكراوە و هاووڵاتیان پەلە نەكەن بۆ كوتانی پێكوتە، هەروەها وتیشی كە پێگەیەكی ئینتەرنێتی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ ناو تۆماركردن بۆ بەكارهێنانی پێكوتە دامەزراوە.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group