نه‌وا
ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی سوپای فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌ده‌ن له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له وڵاته‌كه‌یان.
له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی فه‌ره‌نسا باسیان له‌وه‌كردووه، كه وڵاته‌كه‌یان له به‌رده‌م شه‌ڕی ناوخۆییدایه و ئه‌وه‌شیان بۆ سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت و كردنه‌وه‌ی ده‌ستی گروپه ئیسلامیه‌كان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌ربازانه باسیان له‌وه‌كردووه، له كاتێكدا سه‌ربازانی فه‌ره‌نسی له ده‌ره‌وه له پێناو نه‌هێشتنی توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان ده‌جه‌نگن و گیانی خۆیان ده‌به‌خشن، به‌ڵام حكومه‌ت له ناوخۆی فه‌ره‌نسا چه‌ندین ئیمتیازی به‌و گروپانه به‌خشیوه.
هاوكات هۆشداریشیان داوه له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له فه‌ره‌نسا و رایانگه‌یاندووه، له وه‌ها ئه‌گه‌رێكدا كه ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تدایه، سوپا ده‌ستوه‌ردان ده‌كات و دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا فلۆرانس پارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی نامه‌كه‌یان واژۆكردووه، به‌هۆی لادان له بنه‌مای بێ لایه‌نی سوپا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵده‌كرێت و سزاده‌درێن.
به‌پێی یاساكانی فه‌ره‌نسا سوپای ئه‌و وڵاته له ململانێ سیاسیه‌كاندا بێلایه‌نه و رێگه به هێزه سه‌ربازییه‌كان نادرێت به‌شداری له ململانێ و ناكۆكیه ئایینی و سیاسیه‌كاندا بكه‌ن.
مانگی رابردووش ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین به هه‌مان شێوه له نامه‌یه‌كدا هۆشداریان دابوو له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌كه‌یان.