زیدان داهاتووی خۆی لە ریاڵ مەدرید یەكلایی كردەوە

27/05/2021 وەرزش

نەوا-
زەینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلایی كردەوە و بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بكات.
فابریسیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی دیاری ئیتاڵی كە زانیاریەكانی بە متمانەپێكراو پێناسە دەكرێت، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، زەینەدین زیدان بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید پێشكەش دەكات.
لای خۆشیانەوە رۆژنامەكانی "ماركا" و "ئاس" و رادیۆی "كادینا سێر" زانیاریەكەیان پشتڕاست كردووەتەوە و جەختیان لەوەكردووە كە زیدان بڕیاری وازهێنانی لە پۆستەكەی داوە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری ئیتاڵی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی زیدان و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group