داوادەكرێت وڵاتانی جی حەوت تێچووی ڤاكسینی هەموو جیهان دابین بكەن

07/06/2021 جیهان
نەوا
لەسەروبەندی كۆبوونەوەی لوتكەی جی حەوتدا 100 سەركردەی پێشووی وڵاتانی جیاجیا داوا دەكەن حەوت وڵاتی دەوڵەمەندی جیهان كۆی تێچووی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان بگرنە ئەستۆ.
لە نامەیەكدا 100 سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیران و وەزیرانی دەرەوەی پێشووی وڵاتانی جیاجیا داوایان كردوە، وڵاتانی ئەندامی جی حەوت كە پێكدێت لە ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن و كەنەدا لەگەڵ 20 وڵاتی ئەندامی جی 20 كۆی تێچووی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتانی دیكەی جیهان دابینبكەن.
راشیانگەیاندووە، هەوڵە جیهانیەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ساڵی 2020 دا سەركەوتوو نەبووە، بەڵام دەكرێت لە ساڵی 2021دا پەڕەیەكی نوێ هەڵبدرێتەوە، هەروەك راشیانگەیاندووە، دابینكردنی تێچووی كڕینی ڤاكسین بۆ وڵاتانی دیكەی جیهان كارێكی خێرخوازی نییە، بەڵكوو دواجار لە بەرژەوەندی وڵاتە دەوڵەمەندە پیشەسازییەكاندایە.
بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو كۆبوونەوەی لوتكەی جی حەوت لە لەندەن بەڕێوەبچێت و پرسی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناش تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group