كۆنسوڵخانەی ئەمریكا هۆشداری دەدات لە سەردانی هاوڵاتیانیان بۆ عێراق

09/06/2021 عێراق

نەوا-
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ئاگادارییەك لەبارەی سەردانی هاووڵاتیانی بۆ عێراق بڵاودەكاتەوە و داوای لێكردوون بە هۆی كۆرۆنا و مەترسی تیرۆر و رفاندن سەردانی ئەو وڵاتە نەكەن.
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووك ئاگادارییەكی لەبارەی سەردانی هاووڵاتییانی بۆ عێراق بڵاوكردۆتەوە و تیایدا رایگەیاندووە: "بەهۆی پەتای كۆرۆنا، تیرۆر، رفاندن، گرژیی چەكداری و توانا سنووردارەكانی عێراق بۆ پارێزگاریكردن لە هاووڵاتییە ئەمریكییەكان سەردانی وڵاتەكە مەكەن".
راشیگەیاندووە، "هەموو ئەو كەسانەی سەردانی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا دەكەن و تەمەنیان لە 10 ساڵ زیاترە دەبێت دەمامك بەكاربهێنن."
 لە بەشێكی دیكەی ئاگاداركردنەوەكەدا هاتووە، كاتی سەردانیكردنی كۆنسوڵخانە بەهۆی رێنوێنییەكانی خۆپارێزییەوە سنووردار دەبێت، هەروەها دەشڵێت، "لە 27ـی حوزەیران كۆنسوڵخانەی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پێدانی خزمەتگوزاریی."
ئەم ئاگادارییە لە كاتێكدایە لە ماوەكانی رابردوودا هێرشەكانی بۆ سەر بنكە و نوێنەرایەتیەكانی ئەمریكا لە چەند ناوچەیەكی عێراق زیادی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group