گومرگی هەرێم: داهاتی خاڵە سنورییەكان دەگەڕێنرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی

10/06/2021

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت: داهاتی گومرگ 20% زیادیكردوەو داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەگەڕێنرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئەوەی دەوترێت بێ بەڵگەیە.
میدیای فەرمی یەكێتی لە زاری ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بڵاویكردەوە: داهاتی گومرگەكان 20% زیادیكردوەو بە بەڵگەوە دەیڵێن كە داهاتی گومرگەكان دەگەڕێنەوە خەزێنەو ئەوەی دەوترێت لەبارەی نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان بێ بەڵگەن. 
وتیشی: بۆ زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و داهات چەند راسپاردەیەك دراوەتە وەزیری دارایی و رەزامەندی لەسەر داوەو لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش كۆدەبینەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە.
باسی لەوەشكرد: كاروباری گومرگەكان لەڕێی ئەلیكترۆنییەوەو بەڕێوەدەچێت و دوورە لەدەستكاری كارمەندان و هەموو دەروازەكانی هەرێم بەو سیستمە دەكرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group