بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوێک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار ده‌نێت

10/06/2021 عێراق

نه‌وا

بانكی ناوەندی عیراق رایگه‌یاند، بڕیارماندا بە زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش بە بانكەكان و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، بەهۆی ئەم بڕیارەی بانكی ناوەندیشەوە چاوەڕوان دەکرێت بەهای دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دابه‌زێت.

 رۆژی پێنجشەممە لەراگەیەنراوێکدا، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بڕیارماندا بە زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش بە بانكەكان و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، تا تەواوی پێداویستییەكانیان پڕبكرێتەوە.
بانکی ناوەندی عێراق رونیشیكردۆته‌وه‌، ئامانج لەم هەنگاوە پڕكردنەوەی داواكارییەكانە لەسەر دراوی بیانی و بۆ هێنانەدی ئامانجی سیاسەتی دراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پشكی هەفتانەی بانكەكان 300 هەزار دۆلاره‌، كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، جۆری A هەفتانە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاریان پێ دەفرۆشرێت، جۆری Bی ئەو كۆمپانیایانەش بڕی 750 هەزار دۆلار لە هەفتەیەكدا وەردەگرن، هەروەها، كۆمپانیاكانی جۆری C پشكەكەیان لە مانگێكدا 70 هەزار دۆلار دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group