ئۆپراسیۆنێكی فراوان لە رۆژئاوای عێراق بەڕێوەدەچێت

14/06/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی شێرەكانی جەزیرە، بە ئامانجی راوەدوونانی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی رۆژئاوای وڵاتەكە راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوەداوە كە ئۆپەراسیۆنی "شێرەكانی جەزیرە -2" لە ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق دەستی پێكراوە.
راشیگەیاندووە كە ھێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە، رۆژئاوای نەینەوا و سەڵاحەددین بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەكەن كە لە 10 میحوەرەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقەوە دابینكراوە و نووسیوویەتی: "ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، راوەدوونانی چەكدارانی داعشە لە ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group