نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

16/06/2021 جیهان

نەوا-
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە 75 دۆلار نزیك دەبێتەوە، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانیش زیادبوونی خواستە لەسەری.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 64 سەنتی تر زیادی كردووە و بە 74 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی پێشتریش 1.6% نرخەكەی زیادی كردبوو.
بەپێی داتاكان، هەروەها بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساس 57 سەنتی تر زیادی كردوە و بەرامبەر 72 دۆلار و 89 سەنتە، رۆژی سێشەممەش 1.7% زیادی كردبوو، بەرمیلێك خاوی ئۆپێكیش بەرامبەر 71 دۆلار و 99 سەنتە.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، هۆكاری بەرزبوونەوی نرخی نەوت زیاد بوونی خواستە لەسەری، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا 8 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل كەمیكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group