کاندیدێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە

16/06/2021 جیهان

نه‌وا

یەکێکی دیکە لە کاندیدەکانی هەڵبژردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشانەوەی خۆی راگەیاند، بەوەش تائێستا سێ کاندید پاشەکشێیان لە کێبڕکێکە کردووە.
سەعید جەلیلی یەکێک لە کاندیدەکانی بنەماخوازان رایگەیاند: لەبەرژەوەندی ئیبراهیم رەئیسی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دەکشێتەوە و داواشیکرد، هەموو لایەنگرانی بەرەی شۆڕشی ئیسلامی دەنگ بە رەئیسی بدەن.
پێشتریش عەلیرەزا زاکانی بە هەمان شێوە لە بەرژەوەندی ئیبراهیم رەئیسی لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشابوەوە.
هەرچی موحسین میهر عەلیزادەیە، کە وەک یەکەم کاندید کشانەوەی خۆی راگەیاندبوو، باسی لەوە نەکردبوو، کە پشتگیری چ کاندیدێک دەکات.
رۆژی هەینی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت و لەئێستا کێبڕکێکە لە نێوان هەر یەک لە ئیبراهیم رەئیسی، عەبدولناسر هیمەتی، موحسین رەزایی و ئەمیر حسێن قازیزادەدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group