نه‌وا
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "سه‌ره‌رای ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ھاتۆته ئاراوه به ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی كه چی رێگامان به خۆمان نه‌دا جارێكی دیكه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و شوێنه ئاینیه‌كان دابخرێنه‌وه"، داواش له‌مامۆستایانی ئاینی ده‌كات له‌وتاره‌كانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بكه‌نه‌وه.
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه، "سه‌ره‌رای ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ھاتۆته ئاراوه به ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی كه چی رێگامان به خۆمان نه‌دا جارێكی دیكه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و شوێنه ئاینیه‌كان دابخرێنه‌وه، ھه‌رچه‌نده ھیچ كامێك له ئێمه له‌گه‌ڵ داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و شوێنه ئاینیه‌كان نه‌بوینه و نابین، به‌ڵام له رابردو له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی ھاوڵاتیان كه لای خودای گه‌وره (گیانی مرۆڤ له‌هه‌مو شتێ پیرۆزتره) لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆماوه‌یه‌كی كاتی مزگه‌وت و شوێنه ئایینیه‌كانی راگرت، ئه‌مه‌ش ته‌نھا بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆناو وه‌ستاندنی شه‌پۆله‌كانی كۆرۆنا بوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "له‌ئێستادا كۆرۆنا له لوتكه‌دایه رۆژانه هه‌زاران له‌ئازیزانمان له كوردستان توشی كۆرۆنا ده‌بن و له‌به‌رچاوی ئێمه‌ش رۆژانه چه‌ندین كه‌س به‌هۆیه‌وه ده‌مرن، بۆیه لێره‌دا زۆر گرنگه هاوڵاتیانی ئێمه‌و نوێژخوێنان هۆشیاری و خۆپارێزی و خه‌ڵكپارێزی په‌یڕه‌و بكه‌ن، هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئایینی له‌هه‌مو نوێژ‌و وتاره‌كان جه‌خت بكه‌نه‌وه له‌خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له دوری نێوانیان و به‌ستنی ماسك و هێنانی به‌رماڵی تایبه‌ت و خاوێن راگرتنی ژینگه‌ی مزگه‌وت".
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا، پشتیوان سادق ده‌ڵێت، "ره‌نگه پرسیاری ئه‌وه‌بكرێت بۆچی مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك راگیران و هه‌ندێ شوێنی تر كراوه بون؟ به‌ڵام مزگه‌وت پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ماڵی خودای گه‌وره‌یه، شوێنێكی پیرۆزه‌و نامانه‌وێت هیچ كه‌سێك له‌مزگه‌وت توشی كۆرۆنا ببێت، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مزگه‌وت به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكی دیكه".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی مزگه‌وت دور بخه‌ینه‌وه له‌هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ كه‌سانی دیكه، باوه‌ك پیرۆزی خۆی ته‌ماشا و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و هه‌موان پێكه‌وه بیپارێزین، "تكا ده‌كه‌ین و داواكارین، رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌م كاره‌شمان هه‌میشه ماڵ و پیرۆزی مزگه‌وت به‌كراوه‌یی و ئاوه‌دانی ده‌بینینن".