زانایان: جەستەی مرۆڤ بەردەوامە لە گەشەسەندن

پێش 1 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی ئوسترالی دۆزینەوەیەكی نوێیان ئاشكرا كرد و باس لەوە دەكەن، جەستەی مرۆڤ بەردەوامە لە گەشەسەندن و خوێنبەرێكی نوێ‌ لە جەستەدا دەركەوتووە.
زانایانی زانكۆی "ئادیلاید"ی ئوسترالی بڵاویانكردووەتەوە، جەستەی مرۆڤ بەردەوامە لە گەشەسەندن و ئەوەش بە بەرچاومانەوە روو دەدات، لەو چوارچێوەیەشدا خوێنبەرێكی ناوەندیی لە قۆڵی هەندێك مرۆڤدا دەركەوتووە كە پێشتر بە ناگرنگ وەسف كراوە تەنها لە جەستەی كۆرپەلەدا لە منداڵدانی دایكدا هەبووە و ونبووە.
رونیشكراوەتەوە، تائێستاش ئەو خوێنبەرە نهێنییەك بووە و گفتوگۆكان لەبارەیەوە بەردەوامن، بەڵام دەركەوتووە كە ئەو گەشەسەندنە هاوكارێكە بۆ ئەوەی خوێن لە هەردوو قۆڵی مرۆڤدا بە شێوەیەكی باشتر ئاڵوگۆڕ بكرێت، ئەوەش هاوكارییان دەكات كە لە كۆرپەلەدا بە شێوەیەكی باشتر گەشە بكەن، دواتر خوێبنەبەرەكە دەمرد و ئەركەكەی دەگوازرایەوە بۆ خوێنبەری تر.
زانایان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، بەڵام لە ئێستادا لە ژمارەیەك مرۆڤی پێگەیشتوودا ئەو خوێنبەرە دەمێنێتەوە، سەرەتا لەو كەسانەدا بەدی كرا كە لە هەشتاكانی سەدەی 19 لە دایك دەبوون و لە 10%ی حاڵەتەكان دەردەكەوت، دوای سەدەیەك ژمارەكە سێ‌ هێندە زیادی كردووە و لە 30%ی ئەو كەسانەدا دەركەوتووە كە لە كۆتایی سەدەی 20دا لە دایك بوون.
جەختیان لەوەش كردووەتەوە، ئەو خوێنبەرە ناوەندییە گەورەیە لە یەك لەسەر سێی دانیشتوانی رەسەنی وڵاتە ئەوروپیەكاندا هەیە و بەباشی خوێن دەگوازێتەوە، ئەگەر ئەو گەشەسەندنە بەردەوام بێت ئەوا تا ساڵی 2100 ئەو خوێنبەرە دەبێتە هاوڕێیەكی هەمیشەیی سەرجەم مرۆڤایەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group