نەتەوە یەكگرتووەكان: هیچ وڵاتێك لە قەتیس بوونی گەرما پارێزراو نییە

پێش 1 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە قەتیس بوونی گەرما دەدات و جەخت لەوە دەكاتەوە، هیچ وڵاتێك پارێزراو نابێت و داوا لە حكومەتی وڵاتان دەكات كۆتایی بە رێوشوێنی دواخستن و پشتگوێ خستن بهێنن و رووبەڕووی ئەو دیارەدەیە ببنەوە.
پاتریشیا سپینۆزا بەرپرسی مەلەفی كەش و هەوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، چیتر بارودخەكە بەو شێوەیە نییە كە بڵێین كاریگەری قەتیس بوونی گەرما لەم وڵاتانە لاوازە و ئەم وڵاتانەش مەترسی زۆریان لەسەرە.
رونیشیكردووەتەوە، كەمتر لە 3 مانگ ماوە بۆ بەستنی لوتكەی كەش و هەوا لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، بۆیە داوا لە حكومەتی ئەو وڵاتانە دەكات كە ساڵی 2015 رێكەوتنی پاریسیان واژۆ كردووە كۆتایی بە دواخستن و پشگوێ خستن بهێنن و  و هەوڵی خێرا و فراوان بدەن بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو دیاردەیە و سنوردار كردنی قەتیس بوونی گەرمای جیهانی و ئامادە كاری بكەن بۆ روبەڕوبوونەوەی كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی پلەگەی گەرما.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەشڵێت، پێویستە بە روونی ببینین لایەنەكانی رێكەوتنەكە كۆتایی بە سیاسەتی دواخستن و بەرژەوەندی خوازی دەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group