یەکێتی ئەوروپا تیمێک بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان رەوانەی عێراق دەکات

13/09/2021 عێراق

نەوا
یەکێتیی ئەوروپا داوایەکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی رەوانەکردنی تیمێکی لە چاودێرانی ئەو یەکێتیە، پەسەند دەکات.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش بڵاوکراوەتەوە، تیمێکی ئەوروپا چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە رەوانەکردنی ئەو تیمە لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دێت.
ئاماژە بەوەشدراوە کە ڤیولا ڤۆن کرامۆن تۆبادیل لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە وەک سەرۆکی تیمەکە دیاریی کراوە.
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبچێت و چەندین چاودێری وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی ئامادەیی خۆیان بۆ چاودێری کردنی پرۆسەکە دەربڕیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group