ڤاكسین سوڕی مانگانە تێك دەدات

16/09/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بەریتانی وەرگرتنی ڤاكسینەكان لەلایەن ژنانەوە سوڕی مانگانە تێكدەدات و 30 هەزار ژن سكاڵایان لەو حاڵەتە هەیە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامە بەریتانییەكان، 30 هەزار ژن سكاڵایان لەسەر ئەوە هەیە كە دوای وەرگرتنی ڤاكسینەكان سوڕی مانگانەیان تێكچووە و ناڕێكە، بابەتەكەش تەنها پەیوەندی بە یەك جۆر ڤاكسینەوە نییە، بەڵكو ڤاكسینەكانی "فایزەر، مۆدێرنا و ئەسترازینیكا"ی گرتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكان، لە زۆرینەی ژناندا دوای تەنها یەك سوڕ، سوڕی مانگانەیان ئاسایی بووەتەوە، لای خۆشیەوە "ڤیكتۆریا میل" پزیشكی ژنان ئاماژەی بەوەداوە، شیكردنەوەیان بۆ بەشێكی زۆر لەو ژنانە كردووە و هیچ كێشەیەكی تایبەت بە توانای وەچە خستنەوەیان بۆ دروست نەبووە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، بابەتە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان ڤاكسینەكان و سوڕی مانگانە و پێیان وایە كە هۆكاری ئەو كێشەیە وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگرییە بۆ ڤاكسینەكان، لەلایەكی تریشەوە لیژنەی چاودێری دەرمان لە بەریتانیا رەتی كردووەتەوە هیچ پەیوەندییەك لە نێوان ڤاكسینەكان و سوڕی مانگانە هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group