لێكۆڵینەوەیەك: كۆرۆنا لەوە زیاتر لە هەوادا دەمێنێتەوە كە باس دەكرا

22/09/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌، ئەوەی پێشتر باس دەكرا كە تەنها پریشكە گەورەكانی كۆرۆنا لە هەوادا مرۆڤ تووش دەكەن و بچوكەكان زوو لەناودەچن، ناڕاستە و كۆرۆنا زیاتر لەو كاتە لە هەوادا دەمێنێتەوە و مرۆڤ تووش دەكات كە باس دەكرا.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە كە لە گۆڤاری زانستی "PNAS" بڵاوكراوەتەوە و لەلایەن زانایانی زانكۆی "ڤییەنا" و "باردۆڤا"ی ئیتاڵییەوە ئەنجام دراوە، پریشكە بچوكەكانی كۆرۆناش دەتوانن مرۆڤ تووش بكەن و بۆ ماوەیەكی زیاتر لەهەوادا دەمێننەوە، ئەوەش باس دەكرا كە توانای تووش كردنی مرۆڤیان نییە ناڕاستە.
ئەوەش هاتووە، بەتایبەتی لە زستاندا كە ئاستی شێ‌ زۆر بەرزە لەچاو هاویندا و مرۆڤ ئەو پریشكانەی كۆرۆنا كە لە هەوادایە هەڵدەمژن كە لە رێگەی پژمە و كۆكەی كەسی توشبووەوە دەچنە هەواوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر باس لەوە دەكرا لە هەوادا بەتایبەتی لە وەرزی وستاندا پریشكی گەورە و بچوكی كۆرۆنا هەیە، گەورەكان توانای تووش كردنی مرۆڤیان هەیە و بچوكەكان كە ماوەیەكی زۆرتر لە هەوادا دەمێننەوە توانایان نییە و زوو لەناودەچن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group